بەغدا بڕە پارەیەكی شایستە داراییەکانی جوتیاران بۆ هەرێم دەنێرێت


حكومەتی عێراق بڕی 10 ملیار دیناری بۆ شایستە داراییەكانی جوتیاران رەوانەی هەرێم كرد.

نەوزاد شێخ كامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ بڕێكی تر لە  شایستە داراییەكانی جووتیارانی هەرێمی كوردستان بۆ ساڵی 2023 خراوەتە سەر حسابی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی هەرێمی كوردستان و پاش تەواوبونی ڕێكارە كارگێڕی و داراییەكان دەست بە دابەشكردن دەكرێت.

بەپێی لێدوانی ناوبراو شایستەكە بەم جۆرە دابەش دەكرێت (سلێمانی بڕی   پێنج ملیار دینار، هەولێر بڕی سێ ملیار دینار، دهۆك بڕی دوو ملیار و پێنج سەد ملیۆن دینار).



PM:12:50:02/08/2023