كەشناسێكی عیراقی پێشبینی كۆتایی هاتنی ئەم شەپۆلە گەرما بەتینە دەكات

كەشناسێكی عیراقی پێشبینی كۆتایی هاتنی ئەم شەپۆلە گەرما بەتینە دەكات كە لە كۆتایی مانگی تەمموزەوە دەستیپێكردووە و تائێستا بەردەوامە. 

سادق عەتیە كەشناسی عیراقی لە نوسینێكدا كە لەسەر تۆڕی كۆمەڵایەتی (فەیسبوك) بڵاویكردەوە رایگەیاندووە"بەپێی پێشبینییەكانی سەنتەری ئەوروپایی  (ECMW) بۆ كەشناسی، لە ناوەڕاستی ئەم مانگەوە یان لە سێیەكی كۆتایی ئەم مانگە، ئەم شەپۆلە گەرمایە كۆتایی دێت و و پلەكانی گەرما ئاسایی دەبنەوە". 

سادق عەتیە وتیشی "ئەمە بە مانای كۆتایی وەرزی هاوین نییە، چونكە لە سەرەتای مانگی ئەیلولەوە پلەكانی گەرما بەشێوەیەكی بەرچاو روو لە دابەزین دەكەن و كەشەكە تا ئەندازەیەك مامناوەند دەبێت".  

ئەو كەشناسە عیراقیە باسی لەوەکرد ، تا مانگی تشرینی یەكەم كەشوهەوا مامناوەند دەبێت و پلەكانی گەرماش بە شێوەیەكی بەرچاو دادەبەزن، بەڵام  كەشوهەوای هاوین وەك خۆی دەمێنێتەوە، پلەی گەرما روو لە دابەزین دەكات. 



PM:04:46:02/08/2023