کاتی بڵاوکردنەوەی لیستی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم دیاریکرا

بڕیارە سبەی وەزارەتی دارایی لیستی مووچەی مانگی شەشی مووچەخۆرانی هەرێم رابگەیەندرێت.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە وەزارەتی داراییەوە بە ماڵپەڕی " سپی " راگەیاند " کە سبەی پێنج شەممە لیستی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بۆ مانگی شەش رادەگەیەندرێت".

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە دابەشکردنی مووچە چەند رۆژێکی کەم دەخایەنێت و هەموو وەزارەت و دەستەکان وەریدەگرن.

لە بارەی ئەو پارەیەی پێویستە بۆ مووچەخۆرانی هەرێم، سەرچاوەکە ئاشکرایکرد کە ٩١٧ ملیار دینار پێویستە بۆ مووچە، بێجگە لە کۆمەکە داراییەکی هاوپەیمانان تەرخانیان کردووە بۆ هێزی پێشمەرگە، ئێستا ئەم مانگە جگە لەو ٥٨٩ ملیار دینارەی بەغدا دەینێرێت دەبێت هەرێم لە داهاتی ناوخۆ ٣١٩ ملیار دیناری تر دابین بکات.

 

PM:09:58:02/08/2023