ئەمڕۆ هەینی ٤ی ئابی ٢٠٢٣ لە سنووری پارێزگای كەركوك، بەهۆی ڕووداوێکی هاتووچۆوە چوار ئەندامی یەک خێزان بوونە قوربانی.
بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی (سپی میدیا)، ئەمڕۆ لەسەر ڕێگەی سەرەكی (كەركوك - سلێمانی) لە نزیك بازگەی چیمەن، ئۆتۆمبێلێكی جۆری چارجەر وەرگەڕا.
هەر بەپێی زانیارییەکان، بەهۆی ڕووداوەکەوە شۆفێری ئۆتۆمبێلەكە گیانی لەدەستدا و هاوسەرەكەی و دوو منداڵیشی بریندار بوون.