لە چەند وێستگەیەکی هەولێر بەنزینی ٧٥٠ دیناری دابەشدەکرێت

بڕیاره‌ ئەمڕۆ شەممە ٥ی ئابی ٢٠٢٣ بەنزینی (٧٥٠) دیناری له‌ چەند وێستگەیەکی دەرەوەی شار و ناو شاری هەولێر دابه‌شبكرێت.

بەڕێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكانی هەولێر لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئەمڕۆ شەممە لە (١٨) بەنزینخانەی ناوشار و دەرەوەی هەولێر بەنزینی حكومی دابەشدەكرێت. 

ئەوەشی خستەڕوو، هەر لیترێك بەنزین بە (٧٥٠) دینار دەدرێت بە شۆفێران.

ناوى وێستگەکان:


AM:12:01:05/08/2023