خشتەی کاتەکانی کارەبای نیشتیمانی سۆران گۆڕانکاری بەسەردا دێت

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سۆران گۆڕانکاری لە خشتەی کاتەکانی پێدانی کارەبا کردووە و بەگوێرەی خشتەکە کارەبای نیشتیمانی بۆ ماوەی ١١ کاتژمێر دەبێت.

ڕۆژی شەممە ٥ی ئابی ٢٠٢٣، راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی ئیدارەی سۆران رایگەیاند، "لە سنووری ئیدارەکە کارەبای نیشتیمانی لە کاتژمێر ١ی شەو تاکو ١٢ی نیوەڕۆ دەبێت و لە کاتژمێر ١٢ی نیوەڕۆوە تاکو ٥:٣٠ خولەکی ئێوارە کارەبا لە رێگای مۆلیدەی ئەهلیەوە دابین دەکرێت".

کارەبای سۆران ئاماژەی بەوەکردووە، کارەبای بازاڕی سۆران تاکو کاتژمێر حەوتی ئێوارە دەبێت.

بەگوێرەی راگەیەندراوەکە، کارەبای گوندەکان بەم جۆرە دەبێت "کاتژمێر (١٢:٠٠)نیوەرۆ بۆ کاتژمێر (٣:٣٠) ئیوارە دەبێ وە کاتژمێر (٦:٣٠) ئیوارە تاکوو کاتژمێر (٢:٠٠) شەو دەبێ".


AM:12:23:06/08/2023