تەرمی ئەفسەرێكی وەزارەتی پێشمەرگە دۆزرایەوە


لە شاری هەولێر تەرمی ئەفسەرێكی باڵای وەزارەتی پێشمەرگەی حكومەتی هەرێمی كوردستان دۆزرایەوە.

بەپێی زانیارییەكان، بەیانی ئەمڕۆ لە نزیك فڕۆكەخانەی هەولێر تەرمی فوئاد زرار ئەفسەری لیوای ١٨ی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە لە نێو ئۆتۆمبێلەكەی دۆزرایەوە و شوینەواری گولـلە بە جەستەیەوە هەیە و گومان دەكرێت كوژرابێت. 

هەر بەپێی زانیارییەكان، تەرمی ئەو ئەفسەرەی پێشمەرگە لە كاتژمێر ٧:٠٠ی بەیانی ئەمڕۆ یەكشەممە دۆزراوەتەوە و لە ئێستادا رەوانەی پزیشكی دادی هەولێر كراوە.

تائێستا هیچ لایەنێكی ئەمنی روونكردنەوەیان سەبارەت بەو رووداوە نەداوە.



AM:11:20:06/08/2023