بانکی ناوەندی خشتەی فرۆشی دۆلاری بۆ ئەمڕۆ ڕاگەیاند

بانكی ناوەندی عێراق خشتەی فرۆشی دۆلاری بۆ ئەمڕۆ دووشەممە بڵاوکردەوە کە زیاتر لە (٢١٠) ملیۆن دۆلاری خستە بازاڕەکانەوە. 

بەپێی خشتەی فرۆشی دۆلاری بانكی ناوەندی عێراق، ئەمڕۆ بڕی ٢١٠ ملیۆن و ٧٣٠ هەزار و ١٢١ دۆلار خراوەتە بازاڕەكانەوە كە ٢٩ ملیۆن و ٧٨٠ هەزار دۆلاری بەشێوەی نەقد فرۆشراوە و ١٨٠ ملیۆن و ٩٥٠ هەزار و ١٢١ دۆلاریش بەشێوەی حەواڵە فرۆشراوە. 

بەیانی ئەمڕۆش لە کاتی کردنەوەی بازاڕەکانی هەرێم نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٥١ هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرا. 


PM:12:17:07/08/2023