بەنزینی (٧٥٠) دیناری لەم وێستگانە دابەشدەکرێت

نەوت و كانزاكانی هەولێر ناوی ئەو وێستگانەی بڵاوکردەوە کە ئەمڕۆ سێشەممە ٨ی ئابی ٢٠٢٣ بەنزینی حكومی بە شۆفێران دەدەن.

بەڕێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكانی هەولێر لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویکردەوە" ئەمڕۆ سێشەممە لە ١٩ بەنزینخانەی ناوشار و دەرەوەی هەولێر بەنزینی حكومی دابەشدەكرێت". 

ئەوەشی خستەڕوو، هەر لیترێك بەنزین بە (٧٥٠) دینار دەدرێت بە شۆفێران.


AM:08:26:08/08/2023