فۆرمی دابەشکردنی ٩،٠٠٠ یەکەی نیشتەجێبوون بۆ کرێنشینان ڕاگەیاندرا

حکومەتی هەرێمی کوردستان فۆرمی وەرگرتنی٩٠٠٠ یەکەی نیشتەجێبوون بۆ هاووڵاتییانی کەمدەرامەتی هەرێمی کوردستان کارا دەکات و وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن دەڵیت، "هاونیشتمانییان تاوەکو١ـی کانوونی یەکەم کاتیان هەیە بۆ پڕکردنەوەی فۆرمەکە و بەبێ پێشەکی  و بە قیستی درێژخایەن یەکەکانیان پێدەدریت".
 
رۆژی سێشەممە، ٨ـی ئابی ٢٠٢٣ دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، "هاووڵاتیان ئاگادار دەکەینەوە کە پێگەی ئەلیکترۆنی تایبەت بە پێشکێشکردنی فۆرمی یەکەی نیشتەجێبوون کە بەپێی یاسای ژمارە ١٦ـی ساڵی ٢٠١٢ی یاسای نیشتەجێبوون تایبەت بە یەکەکانی نیشتەجێبوون بۆ خەڵکی کەمدەرامەت لە هەرێمی کوردستان دەرکراوە، ئەمڕۆ کارا دەکرێت و ئەو هاووڵاتییانەی خۆیان بە شایستە دەزانن، لە ئەمڕۆوە دەتوانن فۆرم پڕبکەنەوە".

دەتوانن لە ڕێگەی ئەم لینکەوە فۆرمەکە بەشێوەیەکی ئۆنڵاین پڕبکەنەوە.

وەزارەتەکە کۆمەڵێك مەرجی داناوە بۆ ئەو کەسانەی کە دەیانەوێت سوودمەندبن کە ئەمانەی خوارەوەن:









PM:02:33:08/08/2023