کەشناسی هەرێم : خانەقین ٥١ پلەی سیلیزی گەرمی تۆمارکرد

بەریوبەرایەتی گشتی کەشناسی هەرێم  بەرزترین پلەی گەرمی ئەمرۆی ڕاگەیاند کە  خانەقەین دێت بە ٥١ پلەی سیلیزی گەرمترین ناوچەیە لە هەرێمی کوردستان.

ئەمرۆ سێشەممە ٨ی ئابی ٢٠٢٣، وەزارەتی گواستنەوە وگەیاندن بەشی پێشبینی کەشوو هەوا ئەو ناوچانەیان ئاشکرا کرد کە پلەی گەرما تێندا بەرزە، بەپێی  ئەو وێنە ڕونکردنەوەیەی بڵاویکردۆتەوە بەرزترن شوێن خانەقینە بە پلەی ٥١ و دواتر کەلار و دوزخورماتوو بە ٤٩ پلەی سیلیزی و هەروەها لە خەبات ومەیدان پلەکانی گەرما بوونەتە ٤٨ پلەی سیلیزی.

ئەمە لە کاتێکدایە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان لە سلێمانی ٤٢ پلە، لە کەرکوک ٤٧ پلە، لە دهۆک ٤٤ پلە، لە هەڵەبجە ٤٥ پلە و لە هەولیر ٤٥ پلە تۆمارکراوەن.



PM:04:49:08/08/2023