تۆمەتباری رووداوەكەی ناحیەی شۆڕش دەستگیر دەكات


دەزگای ئاسایشی هەرێم، دەستگیركردنی تۆمەتباری ڕووداوەكەی ناحیەی شۆڕشی قەزای چەمچەماڵ ڕادەگەیەنێت.

دەزگای ئاسایشی هەرێم رایگەیاندووە "هێزەكانی ئاسایش دوای لێكۆڵینەوەی وورد و دەستنیشانكردنی شوێنی تۆمەتبار، بەبڕیاری دادوەری لێكۆڵینەوەی ئاسایش، لە هەمان شەوی ڕووداوەكەدا توانیان لە ناحیەی سەنگاو تۆمەتباری تەقەكەر بەناوی (م، و، ئ) دەستگیربكەن و دەستبگرن بەسەر ئەو چەكەی كە تاوانەكەی پێ ئەنجامداوە".

ئێوارەی ٢٠٢٣/٨/٧ لەناحیەی شۆڕشی قەزای چەمچەماڵ كێشە و شەڕ لەنێوان دوو بنەماڵە دروستبوو، بووە هۆی گیان لەدەستدانی كەسێك و برینداربونی پێنج كەسی دیكە.




PM:08:33:08/08/2023