لە یەکێک لە پڕۆژەکانی شاری هەولێر لەسەر ڕیگای کۆیە بەناوی پڕۆژەی فلۆریا سیتی و لە یەکەی نیشتەجێبوونی SK tower2 بڕیاردراوە داشکاندن بۆ سەرجەم ڕۆژنامەنووسان و میدیاکارانی هەرێم بکرێت.
ڕۆژی چوار شەممە ٩ی ئابی ٢٠٢٣، لەسەر پێشنیازی محمەد شوکری، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنانی پڕۆژەکە، بڕیاردرا لە پڕۆژەی فلۆریا سیتی و لە یەکەی نیشتەجێبوونی SK tower2 داشکاندنی تایبەت و بەرچاو بۆ سەرجەم ڕۆژنامەنووسان و میدیاکارانی هەرێمی کوردستان و عێراق لە یەکەکانی نیشتەجێبوون بکرێت.
بەپیی زانیارییەکان، بۆ سەرجەم یەکەکان بە هەموو ڕووبەرەکانی پێشەکی تەنیا ٩٥ وەرەقە وەردەگیرێت و بۆ ماوەی ١٠ ساڵ بە قیستی درێژخایەن رۆژنامەنوسان دەبنە خاوەن یەکەیەک، جگە لەوەش لە کاتی پێشەکی و قیستی مانگانە دووبارە ئاسانکاری و داشکاندنی دیکە دەکرێت.