نرخی دۆلار گۆڕانکاری زیاتری بەسەردا هات

ئەمشەو چوارشەممە ٩ی ئابی ٢٠٢٣ نرخی دۆلار بەراورد بە کاتی کردنەوەی بازاڕەکانی ئاڵوگۆڕی دراو گۆڕانکاری زیاتری بەسەردا هات. 

بەپێی نرخی بۆرسەکان، لە ئێستادا نرخی فرۆشتنی هەر ١٠٠ دۆلارێک گەیشتووەتە ١٥٢ هەزار ٣٠٠ دیناری عێراقی، هەروەها ١٥١ هەزار و ٨٠٠ دیناریش دەکڕدرێت، لە کاتێکدا بەیانی ئەمڕۆ لە نوسینگەکانی ئاڵوگۆڕی دراو نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٥٣ هەزار و ٢٥٠ دینار دەفرۆشرا. 

ئەمڕۆش بانکی ناوەندی عێراق بڕی ٢١٠  ملیۆن و ٤٦٨ هەزار و ٢٦ دۆلاری خستە بازاڕەكانەوە كە ٤٧ ملیۆن و ٢٣٠ هەزار دۆلاری بەشێوەی نەقد و ١٦٣ ملیۆن و ٢٣٨ هەزار و ٢٦ دۆلاریش بەشێوەی حەواڵە فرۆشرا. 


PM:11:06:09/08/2023