لە قەڵادزێ ژنێک لەلایەن براکەیەوە بە دەستڕێژی گولـلە کوژا

پۆلیسی ئیدارەی ڕاپەڕین رایدەگەیەنێت" تەرمی ژنێک گەیەنراوەتە نەخۆشخانە کە ئاسەواری گولـلە بەجەستەیەوە هەیە". 

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ئیدارەی ڕاپەڕین لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە" بەیانی ئەمڕۆ تەرمی ژنێک بەناوی (ش . خ . ٲ) لە دایکبوی ساڵی ١٩٩١ دانیشتوی قەڵادزێ گەڕەکی ئاشتی گەیەندرایە نەخۆشخانە کە شوێنەواری سێ گولـلەی جۆری دەمانچە بەسەر جەستەیەوە هەیە". 

ئاماژەی بەوەشکرد، بەپێی زانیاریە سەرەتایەکان" ئەو ژنە لە ماڵی باوکی لەلایەن برایەکی خۆی کوژراوە و دوای روداوەکەش خۆی ڕادەستی هێزەکانی ئاسایشی قەڵادزێ کردوە"، لە ئێستاشدا بە بڕیاری دادوەر و بە ماددەی ٤٠٦ تۆمەتبارەکە ڕاگیراوە و دەستیش گیراوە بەسەر چەکی بەکارهاتوو. 


PM:02:31:10/08/2023