تورکیا کوژرانی شەش سەربازی وڵاتەکەی لە هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند

وەزارەتی بەرگری تورکیا ڕایدەگەیەنێت" لە ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیدا لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان شەش سەرباز کوژراون". 

وەزارەتی بەرگری تورکیا ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە" ژمارەی ئەو سەربازانەی لە کاتی ئەنجامدانی ئەرکەکەیان و ڕووبەڕووبوونەوەیەکی چەکداریدا لە زاب کوژراون بۆ شەش سەرباز بەرزبووەتەوە و ژمارەیەکی دیکەش بە سەختی برینداربوون". 

دەوڵەتی تورکیا لە مانگی نیسانی ساڵی ڕابردووەوە ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی بە ناوی (چنگ - قفڵ) لە ناوچەکانی (ئاڤاشین، زاپ و مەتینا) لە هەرێمی کوردستان بە بیانووی بوونی گەریلاکانی پەکەکە لە ناوچەکە ڕاگەیاندووە.


PM:05:09:10/08/2023