هەولێر؛ بەهۆی روداوێكی هاتووچۆوە كەسێك گیانی لەدەستدا


لەبەردەم تونێلی پیرمام لە پارێزگای هەولێر ڕووداوێكی هاتووچۆ ڕوویدا و بەهۆیەوە كەسێك گیانی لەدەستدا و دوو كەسی دیكەش بریندار بوون.

ئەمڕۆ فازڵ حاجی، وتەبێژی هاتووچۆی هەولێر رایگەیاندووە "بەهۆی تیژرۆیی و بێ ئاگاییەوە لە دەروازەی تونێلی پیرمام پیكابێك خۆی بە دواوەی ترێلەیەكدا كێشاوە".

ناوبراو ئاماژەی بەوەكردووە "لە رووداوەكەدا، شۆفێری پیكابەكە گیانی لەدەستداوە و دوو كەسی دیكەش برینداربوون".



PM:07:38:10/08/2023