ڤیدیۆی راستی رووداوی شەڕی نێوان مەلا کەریم شوکر و ئەو گەنجانەی کارتی میوانداری کردنەوەی حەشدی بۆ دەهێنن

دوێنی ١٠ ی ئاب لە خورماتوو لە بەردەم مەلبەندی حەمرینی یەکێتی نیشتمانی کوردستاندا دەمەقاڵێ و شەڕ لە نێوان بەرپرسی مەڵبەند مەلا کەریم شوکر و دوو گەنجدا روودەدات کە پێشتر دیارە باوکی ئەو کوڕانە کادیری یەکێتی بووەو، ئێستا فەوج بۆ حەشدی شەعبی دەکاتەوە.

وەک لە ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت دوو گەنج لەبەردەم بینایەی مەڵبەندی یەکێتی لە شاری خورماتوو، کارتێکی دەعوە دەدەن بە مەلا کەریم، دوای ئەوەی ناوبراو لێیان وەردەگرێت پاسەوانەکانی بە شەپازلە دەکەوێتە لێدانیان و چەند کەسێکیش دەکەونە لێدان و پاڵ بە گەنجەکەوە.

وەک لە ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت چەند پاسەوانێکی مەلا کەریم چەک دەردەهنین، پێدەچیت، گەنجەکەش دەمانچەی پێبووبێت.

دوای رووداوەکە راگەیەندرا ئەو گەنجە بریندار کراوە. شەوی رابردووش محەمەد عەریف گلی کە باوکی ئەو گەنجەیە لە راگەیاندنێکدا هەڕەشەی ئەوە دەکات " گەر یاسا مافیان بۆ نەسەنێتەوە، ئاوا خۆیان تۆڵەی خۆیان دەکەنەوە".

دوێنی مەلا کەریم شوکر دوای رووداوەکە رایگەیاند کە رووبەڕووی کوشتن بۆتەوەو، بەلآم بریندار نەبووە.

کێشەکە لەسەر ئەوە بووە کە ئەو محەمەد عەریف گلییە پێشتر کادیری پەیوەندییەکانی یەکێتی بووە، دواتر بووە بە حەشدی شەعبی و فەوجی بۆ ئەو هێزە کردۆتەوە کە هێزێکە سەر بە حکومەتی بەغدایەو لەناو ناوەندی کوردیدا پەسەند نییە. 

راستی شەڕەکە لە تێیگرامی سپیەوە جۆین بکە..



PM:01:53:11/08/2023