هەپەگە کوژرانی (٣٢) سەربازی تورکیای ڕاگەیاند

هێزەکانی پاراستی گەل (هەپەگە) ڕایدەگەیەنێت" لە ماوەی (٢٤) کاتژمێری رابردوودا (٤٤) چالاکی دژی سوپای تورکیا ئەنجامدراوە و (٣٢) سەربازی ئەو وڵاتە لەلایەن گەریلاکانەوە کوژراون". 

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە)، لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردەوە" لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا لە دژی هێزەکانی دەوڵەتی تورکیا ئۆپراسیۆنێکی شۆرشگێڕیمان دەستپێکرد کە هێزەکانمان ٤٤ چالاکییان ئەنجامدا".

ئەوەش هاتووە" هێزەکانمان لە شاخی جودی تا زاپ، مەتینا و خواکورک چەندین چالاکی دیکەیان ئەنجامدا، بە گشتی لە سەرجەم چالاکییەکاندا ٣٢ سەربازی تورکیا کوژران و ١١ سەربازی دیکەش برینداربوون".

هەروەها دەوڵەتی تورکیا وێنە و ناسمانەی (٣٦) سەربازی کوژراوی وڵاتەکەی خۆی بڵاوکردەوە. 


PM:03:05:11/08/2023