کەشناسی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوا و پلەکانی گەرمای ڕاگەیاند

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی كه‌شناسی‌ و بوومەلەرزەی هەرێم سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی‌ گواستنه‌وه‌ و گەیاندن پێشبینییەکانی کەشوهەوای بڵاوکردەوە و  رایگه‌یاند" له‌ ئیدارەی گه‌رمیان و کەرکوک پله‌ی‌ گه‌رما بۆ نیوه‌ی‌ كوڵان بەرزدەبنەوە". 

بەپێی زانیارییەکانی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ بەگشتی ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ دروسبوونی هەندێ پەڵە هەور، پلەکانی گەرما نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ و خێراى با (١٠ – ٢٠)کم دەبێت بە ئاراستەی باکوری خۆرئاوا، مەوداى بینین (٨ - ١٠)کم دەبێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، سبەینێ یەکشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ دروسبوونی هەندێ پەڵە هەور، پلەکانی گەرما بەجێگری دەمێننەوە و خێراى با (١٠ – ٢٠)کم دەبێت بە ئاراستەی باکوری خۆرئاوا و مەوداى بینین (٨ - ١٠)کمە. 

بەپێى پێشبنییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ بەرزترین پلەى گەرما لە ئیدارەی گەرمیان و کەرکوک دەبێت کە (٥٠ - ٥١) پلەیە و نزمترین پلەى گەرماش لە حاجى ئۆمەران تۆماردەکرێت کە ٣٤ پلەیە.


AM:10:42:12/08/2023