18 كەسی بیانی دەستگیركران


18 كەسی بیانی كە ویستویانە بە شێوەیەكی نایاسایی سنورەكان ببڕن و بچنە شارەكانی دهۆك و سلێمانیەوە دەستگیركراون.

هێزەكانی پاسەوانی سنوری عێراق لە ڕاگەیەندراوێكدا رایگەیاندووە "مەفرەزەكانی لیوای 3 و لیوای 21ی ناو فەرماندەیی سنوری هەرێمی یەك، توانیویانە 13 كەسی بیانی دەستگیربكەن كە هەوڵیان داوە بەشێوەیەكی نایاسایی لە سنوری سلێمانی و دهۆك بپەڕنەوە".

راگەیەنراوەكە روونیكردۆتەوە "لەلایەكی دیكەوە مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی گومرك، لە دەروازەی ئیبراهیم خەلیل لە چوارچێوەی فەرماندەیی پاسەوانی سنور لە پارێزگای دهۆك توانیان پێنج دزەكار دەستگیر بكەن لەكاتێكدا هەوڵیان دەدا بە شێوەیەكی نایاسایی لە ڕێگەی دەروازەكەوە بپەڕنەوە".

هەر بەپێی راگەیەنراوەكە، لەئێستادا ڕێكاری یاسایی بەرامبەر تۆمەتبارەكان گیراوەتەبەر و ڕەوانەی لایەنە پەیوەندیدارەكان كراون بەمەبەستی وەرگرتنی سزای یاساییان.




PM:05:08:12/08/2023