پێشبینی بەرزبوونەوەی نرخی زیاتری نەوت دەکرێت

ئەمڕۆ ١٣ ی ئاب نرخی نەوت بەراورد بە دوێنێ بەرزبۆتەوە،پێشبینیش دەکرێت لەم مانگەدا بەرزتربێتەوە.

نرخی یەک بەرمیل نەوتی برنت لە ئێستادا بە ٨٦ دۆلار و ٧٣ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، لە دوا کاتی داخستنی بازاڕدا بە ٨٦ دۆلار و ٤ سەنت بوو.

نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمەریکی بە ٨٣ دۆلارە لە ئێستادا، لەکاتی داخستندا بە ٨٢ دۆلار و ٨٢ سەنت بوو.

بەرزبوونەوەی نرخی نەوت وەک ئاژانسی نێودەوڵەتی وزە ڕایگەیاندووە کە لە مانگی حوزەیرانی ڕابردوودا خواستی جیهانی لەسەر نەوت گەیشتە ئاستێکی پێوانەیی کە ١٠٣ ملیۆن بەرمیل بوو لە ڕۆژێکدا، پێشبینی دەکرێت لەم مانگەدا زیاتر بەرزبێتەوەو بگاتە لوتکە.

 هاوکات بڕیاری سعوودیە و ڕووسیا بۆ درێژکردنەوەی کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت  لە ساڵی ٢٠٢٣ دا وەک ئاژانسی نێودەوڵەتی وزە ڕایگەیاندووە، ڕەنگە ببێتە هۆی بەرزبوونەوەی زیاتری نرخی نەوت.




AM:11:57:13/08/2023