هەشت تۆمەتبار بە تۆمەتی غەشی 12ی ئامادەیی دەستگیركران


دەزگای ئاسایشی هەرێم رایدەگەیەنێت "هێزەكانیان بە بەتۆمەتی غەش و پێوتنەوەی پرسیارەكانی پۆلی 12ی ئامادەییان دەستگیركردووە".

دەزگای ئاسایشی هەرێم لەڕاگەیەندراوێكدا رایگەیاندووە "هێزەكانی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی، بەبڕیاری دادوەری لێكۆڵینەوە، لەسنوری قەزای چەمچەماڵ هەشت تۆمەتباریان دەستگیركرد كە دەیانویست لە ڕێگەی ئامێری بێتەلەوە، وەڵامی پرسیارەكانی پۆلی 12 بە بەشداربوانی تاقیكردنەوەكان بڵێنەوە".

هەر بەپێی راگەیەنراوەكە "سەرجەم ئەو ئامێرانەی بەنیازبون بەكاری بهێنن، لەلایەن هێزەكانی ئاسایشەوە دەستیان بەسەردا گیراوە، تۆمەتبارانیش بەماددەی 240 لەیاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراون و لێكۆڵینەوە لە دۆسیەكانیان بەردەوامە".




PM:10:27:13/08/2023