سەبارەت بە "سزادان"ی وەزیری كاروباری كۆمەڵایەتی روونكردنەوە دەدرێت


وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی حكومەتی هەرێم رەتیدەكەنەوە، كوێستان محەمەد، وەزیری كار لەلایەن مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێم (ماوە درێژكراوە) سزادرابێت. 

ئاریان ئەحمەد مستەفا، وتەبێژی وەزارەتی كارو كاروباری كۆمەلایەتی حكومەتی هەرێم لە روونكردنەوەیەكدا رایگەیاندووە "بە داخەوە  چەند پەیج و سایتێك وایان بڵاو كردۆتەوە كە سەرۆكی حكومەت سزای وەزیری كارو كاروباری كۆمەلایەتی دابێت، ئەم هەواڵە دورە لە ڕاستیەوە و  ھیچ بنەمایەكی نیە، جەنابی  وەزیر بە فەرمی مۆڵەتی وەرگرتوە و لە پشودایە كە مۆڵەتەكەی تەواو بوو دێتەوە بۆ دەوامی ئاسایی خۆی".

ئەوەش لە كاتێكدایە دوێنێ ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابوری لە شوێنی كوێستان محەمەد، وەزیری كاروباری كۆمەڵایەتی بە وەكالەت دەستبەكاربوو.



PM:06:19:14/08/2023