بانكی ناوەندی عێراق خشتەی فرۆشی دۆلاری بۆ ئەمڕۆ بڵاوکردەوە کە بەراورد بە دوێنێ بڕێكی كەم دۆلاری خستە بازاڕەوە، هەروەها نرخی دۆلاریش لە نوسینگەکانی ئاڵوگۆڕی دراو ڕاستەوخۆ گۆڕانكاری بەسەردا هات و نرخەکەی بەرزبووەوە.
بانکی ناوەندی ئەمڕۆ ٣٠ ملیۆن ٦٧٠ هەزار دۆلاری بەشێوەی نەقد فرۆشتووە و ١٥٣ ملیۆن و ٢٢٠ هەزار و ٩٨٢ دۆلاریش بەشێوەی حەواڵە فرۆشراوە.
هەروەها كۆی گشتی فرۆشی دۆلار لەلایەن بانكی ناوەندییەوە بۆ ئەمڕۆ بڕی ١٨٣ ملیۆن و ٨٩٠ هەزار و ٩٨٢ دۆلار بووە.
لە ئێستادا نرخی ١٠٠ دۆلاری ئەمریكی بە ١٥٣ هەزار و ٥٠٠ دیناری عێراقی مامەڵەی پێوەدەکرێت، لە کاتێکدا بەیانی ئەمڕۆ بە ١٥٢ هەزار و ٩٠٠ دینار بوو.
دوێنێ بانكی ناوەندی زیاتر لە ٢٠١ ملیۆن و ٢٣٦ هەزار دۆلاری خستەبازاڕەوە كە ٢٥ ملیۆن و ٥٥٠ هەزار دۆلاری بەشێوەی كاش فرۆشرا.