نرخی دۆلار لەکاتی داخستنی بازاڕدا گۆڕانکاری بەسەرداهات

ئێوارەی ئەمڕۆ لە کاتی داخستنی بازاڕدا بەراورد بەبەیانی نرخی دۆلار بە کەمێک گۆڕانکاری بەسەردا هات. 

ئەمڕۆ سێشەممە ١٥ی ئابی ٢٠٢٣، لەکاتی داخستنی بازاڕدا نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٥٢ هەزار و٩٥٠ دینار مامەڵای پێوە دەکرێت، لەکاتێکدا بەهەمان نرخ لەکاتی کردنەوەی بازاڕدا مامەڵە بە دۆلارەوە کراوە.

بانکی ناوەندی ئەمڕۆ ٣٠ ملیۆن ٦٧٠ هەزار دۆلاری بەشێوەی نەقد فرۆشتووە و ١٥٣ ملیۆن و ٢٢٠ هەزار و ٩٨٢ دۆلاریش بەشێوەی حەواڵە فرۆشراوە. 

هەروەها كۆی گشتی فرۆشی دۆلار لەلایەن بانكی ناوەندییەوە بۆ ئەمڕۆ بڕی ١٨٣ ملیۆن و ٨٩٠ هەزار و ٩٨٢ دۆلار بووە.




PM:05:57:15/08/2023