بەرپرسێكی وەزارەتی پێشمەرگە زانیاری نوێ سەبارەت بە یەكخستنەوەی هێزەكان ئاشكرا دەكات


بەرپرسێكی وەزارەتی پێشمەرگەی حكومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت، زیاتر لە %45ی كارەكانی یەكخستەنەوەی هێزەكانی پێشمەرگە تەواو بووە و دەبێت تا ساڵی 2026یش سەرجەم هێزەكان یەكبخرێن.

لیوا حیكمەت عومەر، بەڕێوەبەری گشتی كاروباری تاكەكان و خۆبەخشەكان لە وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاندووە "لە دەستپێكی كابینەی نۆیەمدا هێزی پشتیوانی یەك و دوو بە تەواوی خرانە سەر میلاكی وەزارەتی پێشمەرگە، هەروەها لە ئێستادا 28 لیوا لەسەر میلاكی وەزارەتی پیشمەرگەن، تەنیا دوو لیوا ماوە بخرێنە سەر میلاكی وەزارەتی پێشمەرگە ئەوانیش %90ی كارەكانی تەواو كراون".

ناوبراو روونیكردۆتەوە "%45ـی كارەكانی یەكخستەنەوەی هێزەكانی پێشمەرگە تەواو بووە و بەپێی ئەو رێكەوتنەی لە نیوان وەزارەتی پیشمەرگە و هاوپەیمانان هەیە دەبێت تا ساڵی 2026 سەرجەم هێزەكانی پێشمەرگە یەكبخرێن".



AM:10:50:16/08/2023