"حكومەتی عێراق موچەی مانگەكانی تەموز و ئاب بۆ موچەخۆرانی هەرێم دەنێرێت"

ئاژانسی بغداد الیوم باڵاویکردەوە، "هەفتەی داهاتوو حكومەتی عێراق موچەی مانگەكانی تەموز و ئاب بۆ موچەخۆرانی هەرێم دەنێرێت".

ئەمرۆ چوارشەممە ١٦ی ئابی ٢٠٢٣، ئاژانسی (بغداد الیوم) لەسەر زاری سەرچاوەیەكی وەزارەتی داراییەوە بڵاویكردەوە:
"بە پشت بەستن بەداتاكان و پەیوەندی نێوان بەرپرسانی هەرێم و بەغدا، حكومەتی فیدڕاڵی موچەی مانگەكانی (تەمموز و ئاب)ی فەرمانبەرانی هەرێم لە ماوەی هەفتەی داهاتودا دەنێرێت".

حكومەتی فیدراڵی عێراق ڕاستەوخۆ، بە سەرپەرشتی لیژنەیەك یان كەسێكی باوەڕپێكراو لەلایەن حكومەتی فیدراڵەوە موچە بەسەر فەرمانبەراندا دابەشدەكات و ئەمەش بۆ یەكەمجارە لەدوای ساڵی ١٩٩٠ەوە ڕودەدات".

٣ی ئابی ٢٠٢٣ خشتەی موچەی مانگی شەش ڕاگەیەندرا، لەکاتێکدا چەندین وەزارەت ناویان لەلیستەکەدا نەبوو دواتر گۆرانکاری بەسەر لیستەکەدا هات، کۆتا وەزارەت لە لیستەکەدا دوێنێ ١٥ی ئابی ٢٠٢٣ موچەی خانەنیشان درا.



PM:02:20:16/08/2023