سوریا.. موچەی فەرمانبەران بەڕێژەی ١٠٠% زیادكرد و نەوت و نرخی بەنزینیش داشكێندرا

حكومەتی سوریا هەڵگرتنی باج و رسوماتی لەسەر هاوردەكردنی سوتەمەنی ڕاگەیاند كە بریتین لە گازوایل و بەنزین و غاز، هەروەها بڕیاریدا بە زیادكردنی فەرمانبەران بەڕێژەی ١٠٠%. 

ئەمڕۆ چوارشەممە ١٦ی ئابی ٢٠٢٣، بەگوێرەی ئەو بڕیارانەی ئەمڕۆ وەزارەتی بازرگانی ناوخۆ و پاراستنی بەكاربەرانی سوریا دەریكردون، نرخی ئەو نەوتە سوتەمەنیەی كە پێشكەش بە نانەواخانە تایبەتەكان  دەكرێت بۆ هەر لیترێك بوەتە ٧٠٠ لیرەی سوری، هەروەها نرخی فرۆشتنی سوتەمەنی گازوایل بۆ هەریەكێك لە ناوچە كشتوكاڵیەكان لە دەرەوەی تەرخانكردنی پاڵپشتیكراو، پیشەسازییە كشتوكاڵییەكان، نەخۆشخانە تایبەتەكان و كارگەكانی دەرمانسازی بۆتە هەشت هەزار لیرەی سوری بۆ هەر لیترێك.

سەبارەت بە بەهای لیرەی سوری بەرامبەر بەدۆلار، لەبڕیارەكاندا هاتووە، "نرخی لیرەی سوری بەرامبەر بە دۆلار لە نێوان ١٤ هەزار و ٣٥٠لیرە بۆ هەر ١٥هەزار لیرە بەرامبەرە بە یەك دۆلار".

وەزارەتی بازرگانی ناوخۆ و پاراستنی بەكاربەرانی سوریا ئاماژەی بەوەشكردوە، نرخی فرۆشتنی بەنزینی ئۆكتان ٩٠ بۆ هەر لیترێك بۆتە هەشت هەزار لیرەی سوری دەبێت، هاوكات نرخی فرۆشتنی بەنزینی پریمیۆم ئۆكتان ٩٥ بە ١٣ هەزار و ٥٠٠ لیرەی سوری بۆ هەر لیترێك دیاریكراوە.

ئەوەشی رونكردۆتەوە، نرخی نان كاریگەری لەسەر ئەو بڕیارانە نابێت و ئەمەش دوای ڕاگەیاندنی زیادكردنی ١٠٠%ی موچەی فەرمانبەران و حەقدەستی كرێكاران، كارمەندانی سەربازی و خانەنشینان. 


PM:03:59:16/08/2023