بانکی ناوەندی خشتەی فرۆشی دۆلاری بۆ ئەمڕۆ ڕاگەیاند

بانكی ناوەندی عێراق خشتەی فرۆشی دۆلاری بۆ ئەمڕۆ بڵاوکردەوە کە زیاتر لە (١٩٢) ملیۆن دۆلاری خستە بازاڕەکانەوە. 

بەپێی خشتەی فرۆشی دۆلاری بانكی ناوەندی عێراق، ئەمڕۆ بڕی ١٩٢ ملیۆن و ١٧١ هەزار و ٢٩٣ دۆلار خراوەتە بازاڕەكانەوە كە ٣٤ ملیۆن و ٨٠ هەزار دۆلاری بەشێوەی نەقد فرۆشراوە و ١٥٨ ملیۆن و ٩١ هەزار و ٢٩٣ دۆلاریش بەشێوەی حەواڵە فرۆشراوە. 

بەیانی ئەمڕۆش لە کاتی کردنەوەی بازاڕەکانی هەرێم نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٥٣ هەزار و ٣٠٠ دینار مامەڵەی پێوەدەکرا. 


PM:02:51:17/08/2023