هەفتەی داهاتوو مووچەی مانگی شەشی وانەبێژان دابەشدەکرێت

بڕیارە لە ڕۆژی یەکشەممەی هەفتەی داهاتووەوە دابەشکردنی مووچەی مانگی شەشی مامۆستایانی وانەبێژ دەستپێبکات. 

کاروخ عەبدوڵا نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژ، لە لێدوانێکدا بە میدیاکانی راگەیاندووە" هەر پەروەردەیەک چەکی مووچەی مانگی شەشی ئامادەبێت، مووچەی دابەشدەکرێت". 

ئاماژەی بەوەشکرد، لە زۆربەی پەروەردەکان مووچەی وانەبێژان لە رۆژی یەکشەممەی هەفتەی داهاتووەوە دابەشدەکرێت.


PM:05:10:17/08/2023