لە دژی ئازادنەکردنی (گوهدار زێباری) مانگرتنی لە خواردن ڕاگەیاند

لە دژی ئازادنەکردنی لە دوای کۆتاییهاتنی ماوەی سزاکەی، گوهدار زێباری مانگرتنی لە خواردن راگەیاند.

ئومێد بەرۆشکی کە یەکێک بوو لە دەستگیرکراوەکانی ناوچەی بادینان و ئێستا ئازاد کراوە، لە لێدوانێکدا بە ماڵپەڕی (سپی) ڕاگەیاند" بڕیار بوو دوێنێ گوهدار زێباری ئازاد بکرێت، بەڵام گواسترایەوە بۆ ئاسایشی گشتی هەولێر و بەپێی زانیارییەکانی پارێزەرەکانی کەیسێکی نوێیان لەسەر کردووەتەوە کە ئەویش کەیسی چەکە، چونکە لە کاتی دەستگیرکردنیدا تاپڕێکیان پێ گرتووە". 

وتیشی" لە ئێستاشدا پارێزەرەکانی لەسەر خەتن و هەوڵەدەن تا ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوو بە کەفالەت ئازادی بکەن". 

ئاماژەی بەوەشکرد، گوهدار زێباری دژی دووبارە دەستگیرکردنەوەی لە ئێستادا لە بەندیخانە مانگرتنی لە خواردن ڕاگەیاندووە.


PM:06:27:17/08/2023