سەبارەت بە تۆماركردنی تووشبووی (كۆرۆنای نوێ) روونكردنەوە دەدرێت


وەزارەتی تەندروستی عێراق رایدەگەیەنێت، تائێستا هیچ حاڵەتێكی تووشبوون بە كۆرۆنای نوێی ناسراو بە (ئەیریس) تۆمارنەكراوە.

سەیف بەدر، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاندووە "بەهەماهەنگی لەگەڵ رێكخراوە نێودەوڵەتییەكان، كار لەسەر تواناكانی دەستنیشانكردن و چارەسەركردنی گۆڕاوی نوێی كۆرۆنا دەكەین كە لە زۆرێك لە وڵاتانی جیهان سەریهەڵداوە و خۆشبەختانە تا ئێستا هیچ تووشبوونێك بەو گۆڕاوە نوێیە لە عێراق تۆمارنەكراوە".

ناوبراو روونیكردۆتەوە "گۆڕانی بۆماوەیی لە تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا ئاساییە، بەو پێیەی گۆڕانی بۆماوەیی روودەدات و جۆرێك دەردەكەوێت كە لەهەندێك تایبەتمەندی جیاوازن و رەنگە كەمتر مەترسیداربن لە ڤایرۆسەكانی دیكە، بەڵام نیشانەكانی هەمان نیشانەی كۆڤید 19یان هەیە".

ساڵی 2020 ڤایرۆسی كۆرۆنا بڵاوبووەوە و بەو هۆیەشەوە باری لەناكاوی تەندروستی لەسەرانسەری جیهان ڕاگەیەنرا.



AM:11:41:18/08/2023