بافڵ تاڵەبانی هەڵوێستی خۆی لەسەر کوژرانی نیاز دەرگەڵەیی راگەیاند

بافڵ جەلال تاڵەبانی، ‎سەرۆکی یەکێتی رایگەیاند، "شەهیدکردنی فەرماندە و پێشمەرگەی دێرین نیاز دەرگەڵەیی، ئەندامی پێشوی ئەنجومەنی ناوەندی لە دڵەوە نیگەرانیکردون و هەمو لایەنە ئەمنییەکانیش راسپێردراون بەزوترینکات تاوانباران ئاشکرا بکەن و روبەڕوی دادگا بکرێنەوە".

ئەمڕۆ شەممە ١٩ی ئابی ٢٠٢٣، بافڵ جەلال تاڵەبانی لە پەیامێکدا لەبارەی تیرۆرکردنی نیاز دەرگەڵەیی، رایگەیاند، "شەهیدکردنی فەرماندە و پێشمەرگەی دێرین نیاز دەرگەڵەیی، ئەندامی پێشوی ئەنجومەنی ناوەندی لە دڵەوە نیگەرانیکردین، ‎بۆ ئەم خەمە قوڵە پرسە و سەرەخۆشی خۆم ئاڕاستەی کەسوکار و بنەماڵە سەربەرزەکەی دەکەم کە نمونەی باڵای خەبات و تێکۆشانن لەپێناو کوردستان".

ئاماژەی بەوەشکردوە، "کاک نیاز لە بنەماڵەیەکی دیار و خەباتگێڕی دەڤەری باڵەکایەتی بوو، ئەرک و بەرپرسیارێتییەکانی بە ئەوپەڕی راستگۆییەوە رادەپەڕاند، شەهیدکردنیشی لە روداوێکی گوماناویدا مایەی نیگەرانی ئێمەیە و هەمو لایەنە ئەمنییەکانیش راسپێردراون بەزوترین کات تاوانباران ئاشکرا بکەن و روبەڕوی دادگا بکرێنەوە".

نیاز دەرگەڵەیی، ئەندامی پێشوی ئەنجومەنی ناوەندی یەکێتی و یەکێک لە کەسایەتییە دیارەکانی سنوری ئیدارەی راپەڕین درەنگانی شەوی رابردوو ١٨ی ئابی ٢٠٢٣ لە روداوێکدا لە باخەکەی خۆیدا کوژرا.

دەقی پرسەنامەکە... 

شەهیدکردنی فەرماندە و پێشمەرگەی دێرین هەڤاڵ نیاز دەرگەڵەیی، ئەندامی پێشووی ئەنجوومەنی ناوەندی لە دڵەوە نیگەرانیكردین.

‎بۆ ئەم خەمە قووڵە پرسە و سەرەخۆشی خۆم ئاڕاستەی كەسوكار و بنەماڵە سەربەرزەكەی دەكەم كە نموونەی باڵای خەبات و تێكۆشانن لەپێناو كوردستان.

‎کاک نیاز لە بنەماڵەیەکی دیار و خەباتگێڕی دەڤەری باڵەکایەتی بوو، ئەرك و بەرپرسیارێتییەكانی بە ئەوپەڕی راستگۆییەوە رادەپەڕاند. شەهیدكردنیشی لە رووداوێكی گوماناویدا مایەی نیگەرانی ئێمەیە و هەموو لایەنە ئەمنییەكانیش راسپێردراون بەزووترین كات تاوانباران ئاشكرا بكەن و رووبەڕووی دادگا بكرێنەوە

‎خوای گەورە هەڤاڵی كۆچكردوومان بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبووری بەهەموولایەك ببەخشێت.

‎بافڵ جەلال تاڵەبانی 
‎سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان




PM:09:35:19/08/2023