"ژمارەیەک درۆن بەسەر سلێمانیدا دەفڕن و ناسنامەیان نادیارە"

شەوی ڕابردوو ١٨ی ئابی ٢٠٢٣، ژمارەیەکی بەرچاو درۆن بەسەر شاری سلێمانی و ناوچەکانی سنووری پارێزگایی سلێمانیەوە فڕیون، و ئەوە دەرکەوتووە تا ئێستا ئەودرۆنەنە درۆنی ئەمەریکی وهاوپەیمانان نین.

بەپێی چەند زانیارییەکی باوەڕپێکراوی ئەمنی دوێنێ چەند درۆنێک بەسەر ئاسمانی پارێزگاری سلێمانی و بەتایبەت لە ناوچەکانی باکوری  پارێزگای سلێمانیەوە بووە، هاوڵاتیانی سلێمانی هەستیان بەدرۆنەکان کردووە و دەنگێکی بەرزی هەبووە.

هەر دەربارەی ئەم درۆنانەو بەپێی زانیارەکانی ماڵپەڕی (سپی)، "یەکێتی نیشتیمانی کوردستان پەیوەندی بە ئەمەریکاو هاوپەیمانەکانیان دژی بە داعش کردووە  و پرسیویانە "ئایا ئەو درۆنانەی ئێوەن کە بەسەر ئەسمانی سلێمانیەوەن؟ ئەوانیش لەوەڵامدا وتویانە کە بەرپرسیارنین و درۆنی ئەوان نین”.

تائێستا پێناسی ئەم درۆنانە دیارنین هەندێک سەرچاوە دەڵێن کەئەمانە درۆنی تورکیان و هەندێکیش دەڵێن درۆنی ئێرانن، زۆرینەی ئەگەرەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە درۆنی تورکیابن بۆ فشار خستنە سەر یەكێتی و چاودێریکردنیان.




PM:10:33:19/08/2023