وەزارەتی پێشمەرگە پەیامێك لەبارەی گیان لەدەستدانی سەربازێكی فڕەنسا لە هەولێر بڵاودەكاتەوە

وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی كوردستان لەپەیامێكدا گیانلەدەستدانی سەربازێكی هێزەكانی فڕەنسای لە عێراق پشتڕاستكردەوە و رایگەیاند، "هاوبەشی و هەماهەنگیمان لەگەڵ سوپای فەڕەنسا بەرز دەنرخێنین".

وەزارەتی پێشمەرگە لەپەیامێكدا بڵاویكردەوە، "ژیانئاویی باپتیست كۆشۆت سەرباز لە هێزەكانی فڕەنسا لە عێراق خەمباری كردین، كە دوینێ شەممە بە روداوی هاتوچۆ گیانی سپارد".

ئاماژەی بەوەشكردوە،هاوبەشی خەمی فەرماندەیی هێزەكانی فڕەنسا لە عێراق و هەرێمی كوردستان و خانەوادەی كۆچكردون.

ئەوەشی خستۆتەڕو, كە هاوبەشی و هەماهەنگیمان لەگەڵ سوپای فەڕەنسا بەرز دەنرخێنین، بەتایبەت كە ئەوان بەردەوام هاوكاربون بۆ سەرخستنی پرۆسە سەربازییەكانی هێزەكانی پێشمەرگە.


AM:12:18:20/08/2023