لەسەر دۆخی پێشمەرگە ئەمەریکا بێهوایەو هۆشداری دەدات


لە ئەگەر ئەنجامنەدانی چاکسازی لە هێزەکانی پێشمەرگەدا، هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی هۆشداری بڕینی هاوکارییەکان دەکات.

مات مەکفارلەین، فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش ئەمڕۆ یەک شەممە بە میدیا کوردیەکانی رایگەیاند" وەزارەتی پێشمەرگە هەندێ خاڵی لە یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن بەجێ هێناوە".

ئەو فەرەماندەیە بە پێچەوانەی ئەو قسانەشەوە دەڵێت" نەبوونی وەزیری پێشمەرگە لە وەزارەتی پێشمەرگە دامەزراوەکەی لاواز کردووە و پرۆسەی یەکگرتنەوەی هێزەکانی پێشمەرگەی وەستاندووە." 
 
فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانان دەڵێت، دوای هەڵسەنگاندی مانگی تەممووز، "ئێمە راگەیێندراوێکمان بڵاوکردەوە و بێهیوابوونی خۆمان دەربڕی لە بەدەستهێنانی هەندێ ئامانجی یاداشتنامەکە."
 
ئەو فەرماندەیە جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە هانی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەدەن بۆ دەربڕینی نیازپاکی و پابەندییەکانیان، هەروەها دانانی وەزیرێک بۆ وەزارەتی پێشمەرگە. 
 
مات مەکفارلەین، هۆشداریش دەدات "ئەگەر حکومەتی هەرێمی کوردستان نەتوانێت چاکسازییەکان و پابەندییەکانی خۆی بەگوێرەی یاداشتنامەکە جێبەجێ بکات، وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا ناتوانێت لە پێشکێشکردنی هاوکارییە سەربازی و ئەمنییەکان بەردەوام بێت." 
 



PM:06:57:20/08/2023