بانكی ناوەندی عێراق خشتەی فرۆشی دۆلاری بۆ ئەمڕۆ دووشەممە بڵاوکردەوە کە بڕی (٢١) ملیۆن دۆلاری بەشێوەی كاش خستە بازاڕەوە.
ئەمڕۆ بانكی ناوەندی عێراق بڕی ١٩٠ ملیۆن و ٤٠٨ هەزار و ١٧٠ دۆلاری خستە بازاڕەوە و لەو بڕەش ٢١ ملیۆن و ٦٥٠ هەزار دۆلاری بەشێوەی كاش بووە، هەروەها ١٦٨ ملیۆن و ٧٥٨ هەزار و ١٧٠ دۆلاریش بەشێوەی حەواڵە فرۆشراوە.
ئەمڕۆش لە کاتی کردنەوەی بازاڕەکانی هەرێم نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٥٣ هەزار و ٤٠٠ دینار مامەڵەی پێوەدەکرا.