جێگری سه‌رۆكی پەرلەمانی عێراق ڕایگه‌یاند" سبه‌ی كۆبونه‌وه‌ی هاوپه‌یمانی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت به‌ڕێوه‌ده‌چێت‌و له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا باس له‌پرسی موچه‌و شایسته داراییه‌كانی هه‌رێم ده‌كه‌ین".
شاخه‌وان عه‌بدوڵا جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمان له‌لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا رایگەیاند، " سبه‌ی سێشه‌ممه، كۆبونه‌وه‌ی هاوپه‌یمانی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت له‌به‌غدا به‌ڕێوه‌ده‌چێت، باس له‌پرسی موچه‌و شایسته داراییه‌كانی هه‌رێم ده‌كه‌ین، چونكه له‌ئێستادا هیچ بیانوویه‌ك نه‌ماوه بۆ نه‌ناردنی، كاری لیژنه ته‌كنیكییه‌كانی نێوان هه‌ردو حكومه‌تی هه‌رێم‌و حكومه‌تی عێراق كۆتاییهاتوه‌و ڕاپۆرتی خۆیان ئاراسته‌ی سه‌رۆك وه‌زیران كردووه".
جێگری سه‌رۆكی پەرلەمان دەشڵێت" "پێشتر داوایانكردبو دیوانی چاودێری دارایی عێراق وردبینی له‌داهات‌و خه‌رجی حكومه‌تی هه‌رێمدا بكات، هاتن‌و كاری خۆیان ته‌واوكرد، ڕۆژی سێشه‌ممه‌ی ڕاپۆرتی خۆیان ته‌واوكردو ئاراسته‌ی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانیان كردووه، هه‌روه‌ها ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر داهاتی ناوخۆ كراوه‌و هه‌مو ژماره‌كانیان لایه، بۆیه ئه‌وه‌ی داوایانكراوه پێیاندراوه".
شاخەوان عەبدوڵا باسی لەوەش کردووە، كه هیچ بیانویه‌ك له‌به‌رده‌م حكومه‌تی عێراقدا نه‌ماوه بۆ خه‌رجكردنی شایسته داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، له‌مه‌ودوا ده‌كه‌ونه به‌رده‌م به‌رپرسیارێتی یاساییه‌وه.