هاكان فیدان، وەزیری دەرەوەی توركیا بەسەردانێكی فەرمی گەیشتە شاری بەغدا و بڕیارە لەگەڵ بەرپرسانی عێراق كۆببێتەوە.
ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە هاكان فیدان، وەزیری دەرەوەی توركیا بەسەردانێكی فەرمی گەیشتە شاری بەغدا و بڕیارە لەگەڵ بەرپرسانی عێراق كۆببێتەوە و تیایدا باسی پرسی هەردوو وڵات بكات و دواتریش سەردانی هەرێمی كوردستان دەكات.
دوای دەستبەكاربوونی وەك وەزیری دەرەوەی توركیا، ئەوە یەكەم سەردانی فیدانە بۆ عێراق.