سودانی: ڕێ بە هیچ ڕێكخراوێك نادەین، خاکی عێراق بۆ هێرشکردنە سەر وڵاتانی دراوسێ بەکاربێنن

ئەمرۆ لە کۆبوونەوەکەی سوودانی و هاکان فیدان باس لە پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان عێراق و تورکیا و چۆنێتی پتەوکردنی پەیوەندییەکان لە سەرجەم بوارەکان کرا بە تایبەتیش بەهێزکردنی هاوبەشیی ئابووری و هەوڵەکانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، هەروەها سەرۆك وەزیرانی عێراق ڕەتیکردەوە ڕێ بە هیچ ڕێكخراوێك بدات، خاکی عێراق بۆ هێرشکردنە سەر وڵاتانی دراوسێ بەکاربێنێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٣ی ئابی ٢٠٢٣، محەمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە بەغدا لەگەڵ هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیاکۆبونەوەوە و باسان لە پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان عێراق و تورکیا و چۆنێتی پتەوکردنی پەیوەندییەکان لە سەرجەم بوارەکان کرا، بە تایبەتیش بەهێزکردنی هاوبەشیی ئابووری و هەوڵەکانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر.

محەمەد شیاع سوودانی ڕایگەیاند، "ئاسایش و سەقامگیریی کاری لەپێشینەی حکومەتی عێراقە و ڕێ بە هیچ لایەن و ڕێکخراوێك نادەن لە ژێر هیچ ناوێکدا ئاسایش تێکبدات یاخود خاکی عێراق بۆ دەستدرێژیکردنە سەر وڵاتانی دراوسی بەکاربهێنیت، ئەو هەڵوێستە پرنسیپێکی جێگیرە هەر وەك لە دەستووردا هاتووە و بێگومان هەماهەنگی زیاترنێوان عێراق و تورکیا دەبێت لە ڕێی لیژنە ئەمنییە هاوبەشەکان و خۆبەدوورگرتن لە هەر ڕەفتارێکی تاکلایەنە".

برەودان بە پەیوەنددیە ئابووری و بازرگانییەکان تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەی نێوان سەرۆك وەزیرانی عێراق و وەزیری دەرەوەی تورکیا بوو بە تایبەتیش پرسی "ڕێگای گەشەپێدان” کە سوودانی بە یەکێك لە گرنگترین ڕێڕەوە ئابوورییەکانی ناوچەکە و جیهان وەسفیکرد.

بڕیارە ڕێگای گەشەپێدان کە لە کەنداوی عەرەبییەوە بەرەو تورکیا درێژدەبێتەوە، ئاسیا و ئەوروپا بەیەکەوە ببەستێتەوە.


PM:03:29:23/08/2023