دەستەی فڕۆکەوانی رووسیا بە فەرمی کوژرانی دامەزرێنەی ڤاگنەری راگەیاند

ده سه ڵاتی فڕۆکه وانی ڕوسیا بوونی دامه زرێنەری گرووپی "ڤاگنه ڕ" یڤگنی پریگۆژین و، پیاوی دووه می گرووپه که به ناوی دیمیتری ئوتکین له نێو فڕۆکه که دا بوون که له پارێزگای تڤێر له باکووری مۆسکۆی پایته ختی ڕووسیا که وته خواره وه .

دەسەڵاتی فڕۆکەوانی ڕووسیا بوونی یڤگنی پریگۆژین لە ناو فڕۆکەکەدا پشتڕاست دەکاتەوە و ناوی کوژراوەکان ڕادەگەیەنێت؛ کە
پریگۆژین یێڤگنی، پرۆپۆستین سێرگی، ماکاریان یڤگنی، تۆتمین ئەلێکساندەر، چیکالۆڤ ڤالێری، ئوتکین دیمیتری، ماتوسێڤ نیکۆلاین .

ئەو دەستەیە ئەندامانی تیمی فڕۆکەوانیش رادەگەیەنێت کە هەریەک لە لێڤشین ئەلێکسی، فەرماندە، کەریمۆڤ ڕوستام، هاوفڕۆکەوان، ڕاسپۆپۆڤا کریستینا، خزمەتکاری فڕۆکە.

بەپێی زانیارییەکانی دەسەڵاتی فڕۆکەوانی، پریگۆژین و هاورێکانی دوای کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکە گیانیان لەدەستداوە، کە لەسەر بنەمای ئەو مۆڵەتەی پێدراوە بۆ بەکارهێنانی ئاسمانی بەپێی ڕێکارە دامەزراوەکان فڕیووە.
دەسەڵاتی فڕۆکەوانی رووسیا هۆکاری کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەکەی دامەزرێنەری گرووپی ڤاگنەری رانەگەیاندووە.



AM:09:00:24/08/2023