لە وەزارەتی پێشمەرگە بەبێ تیمی پارتی
تیمی یەکێتی سەردانی بەغدا دەکات

وەزارەتی پێشمەرگە بەرە بەرە لێکهەڵدەوەشێت، لە نوێترین هەنگاودا تیمێکی یەکێێتی بە سەرۆکایەتی لیوا روکن بەختیار محەمەد سەردانی بەغدا دەکەن وەک خۆیان باسی دەکەن بە مەبەستی دابینکردنی مووچەی پێشمەرگەیە.
 
لیوا ڕوکن بەختیار مەحەمەد، ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە، بە دەنگی ئەمەریکای راگەیاندووە "ئێمە وەک وەزارەتی پێشمەرگە ئامانجمان لەو سەردانە  بۆ چارەسەرکردن و لێک تێگەشتنی زیاترە بە مەبەستی پاراستنی ئەمنیەتی هەرێم و بەتایبەتیش ناوچە کێشە لەسەرەکان."

دەشڵێت،"دابین کردنی مووچەی پێشمەرگە یەکێکی ترە لەو تەوەرانە ئامانجی سەردانەکە بووە، چونکە پێشمەرگە لە سێ سەرچاوەی جیاوازەوە بودجەکەی دابین دەکرێت کە بریتین لە داهاتی ناوخۆ و هاوکاری هاوپەیمانان و بەشە بودجەی دابین کراو لە لایەن عێراقەوە."
وەفدەکەی وەزارەتی پێشمەرگ( یەکێتی) کە سەردانی بەغدادی کردووە لەگەڵ سەرۆک کۆمار، وەزیری بەرگری عێراق، فەرماندەی هێزە چەکدارەکان و دەزگای دژە تیرۆردا کۆبوونەتەوە.

وەزارەتی پێشمەرگە بە دۆخێکی پڕ ناکۆکیدا تێدەپەڕێت، دوێنێ ماڵپەڕی ( سپی ) بڵاویکردەوە بۆ پڕکردنەوەی پۆستی وەزیری پێشمەرگە یەکێتی بەلایەوە پەسەندە قوباد تاڵەبانی بە وەکالەت ئەو پۆستەش وەربگرێت، بەڵام پارتی بەلایەوە پەسەند نییەو دەیەوێت؛ عەبدوڵا مەحمود وەزیری شەهیدان، یان حەمەی حەمەسەعید وەزیری رۆشنبیری بەوەکالەت دابنرێت. 



AM:09:56:24/08/2023