پێشبینی پلەكانی گەرمای مانگی داهاتوو راگەیەنرا


لە ماوەی مانگی داهاتوو پلەی گەرمای ناوچەكانی عێراق بە شێوەیەكی بەرچاو نزم دەبێتەوە و لە ئێستاوە تاوەكو سەرەتای مانگی ئەیلول پلەكانی گەرما ناجێگیر دەبن.

عامر جابری، وتەبێژی دەستەی كەشناسی عێراق رایگەیاندووە "لە چارەكی یەكەمی مانگی تەمموزدا تەواوی ناوچەكانی عێراق كاریگەری دابەزینی پلەی گەرمی وەرزییان لەسەر بوو ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی تا سەرەتای مانگی ئەیلول پلەكانی گەرما ناجێگیرییان پێوە بەدی دەكرێت".

عامر روونیكردۆتەوە "توندی شەپۆلەكانی گەرما لە چارەكی یەكەمی مانگی تەمموزی ئەمساڵ بووە كاریگەری ڕوونی لەسەر وڵات هەبووە و لە ماوەی پێنج رۆژی رابردوودا پلەكانی گەرما لە ناوچەیەكەوە بۆ ناوچەیەكی تر جیاواز بووە".

ناوبراو دەڵێت "لە ماوەی مانگی ئەیلول پلەكانی گەرما بە شێوەیەكی بەرچاو لە تەواوی ناوچەكانی عێراق نزم دەبێتەوە".



PM:11:28:24/08/2023