شێخ جەعفەر: دەستی دەرەكی و حزبی لەناو وەزارەتی پێشمەرگە تۆخ بووەتەوە


شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆكی هەرێم رایدەگەیەنێت "وەزارەتی پێشمەرگە لە چاوی هاوپەیمانانەوە باش نییە و دەستی دەرەكی و حزبی تۆخ بووەتەوە و وەزارەتەكە ناتوانێت ئەركەكانی جێبەجێ بكات".

شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆكی هەرێم و ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی بەرژەوەندی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە چاوپێكەوتنێكدا رایدەگەیەنێت "حكومەت بەرپرسە لەو دۆخەی ناو وەزارەتی پێشمەرگە و وەزارەتەكە لە چاوی هاوپەیمانانەوە باش نییە و دەستی دەرەكی و حزبی تۆخ بووەتەوە و وەزارەتەكە ناتوانێت ئەركەكانی جێبەجێ بكات".

شێخ جەعفەر ئاماژەی بەوەكردووە "دەبوایە سەرۆكی حكومەتی هەرێم فەرمانی دەركردایە وەزیرێك یان جێگری سەرۆكی حكومەت كاروبارەكانی وەزارەتی پێشمەرگە رایی بكات".

سەبارەت بە دۆخی ناوخۆی حیزبەكەشی، شێخ جەعفەر دەڵێت "یەكێتی لە ناوخۆ و دەرەوەی هەرێمیش پێگەیەكی بەهێزی هەیە و ئێستا لە یەكێتییەكەی پێش 8ی تەمووز بەهێزترە و تەواوی كارەكانی سەرۆك بافل جەلال تاڵەبانی بەرز هەڵدەسەنگێنم".

ئەو لێدوانەی شێخ جەعفەر شێخ مستەفا لەكاتێكدایە ماوەی زیاتر لە ساڵێكە شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پیێشمەرگە لە پشكی یەكێتی لە ژێر فشاری حیزبەكەی، دەستی لەكاركێشایەوە و تائێستاش جێگرەوەی دانەنراوە.

پێشتریش (ٍسپی میدیا) بڵاویكردەوە كە یەكێتی دەیەوێت قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم (ماوە درێژكراوە) بكاتە وەزیری پێشمەرگە بە وەكالەت، بەڵام پارتی رازی نییە.



AM:11:22:25/08/2023