لێبوردنی نێودەوڵەتی داوای ئازادکردنی (شێروان شێروانی و گوھدار زێباری) دەکات

رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی کە بە " ئەمنستی ئینتەرناشناڵ " ناسراوە داوای ئازادکردنی بەپەلەی (شێروان شێروانی و گوھدار زێباری) دەکات. 

رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی لە داواکارییەکدا کە ئاڕاستەی حکومەتی ھەرێمی کردووە بە ناوی رێوشوێنی بەپەلە، داوا دەکات گوھدار زێباری و شێروان شێروانی ئازادبکرێن کە لە مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٠ەوە دەستگیرکراون. 

دەشڵێت" لەگەڵ نزیکبوونەوەی وادەی ئازادکردنی ئەو دوو رۆژنامەنووسەی بادینان، تۆمەت و سکاڵای دیکەیان ئاڕاستەکراوە کە ساختەن و بەھۆیەوە لە زیندان ماونەتەوە". 

بڕیاربوو رۆژی ١٦ی ئەم مانگە گوهدار زێباری ئازادبکرێت، بەڵام ئازادنەکرا، ھەرچی شێروان شێروانیشە بڕیاربوو لە رۆژی ٩ی ئەیلول ئازادبکرێت، بەڵام لە رۆژی ٢٠ی تەموزی رابردوو دادگای ھەولێر لەسەر دۆسیەکی نوێ، سزای چوار ساڵ زیندانی دیکەی بەسەردا سەپاند.


PM:03:16:25/08/2023