سەرۆكی بیلاڕوسیا لەبارەی گیان لەدەستدانی فەرماندەی ڤاگنەر زانیاری ورد دەخاتەڕوو

سەرۆكی بیلاروسیا رایدەگەیەنێت، یەڤگنی پریگۆژین فەرماندەی گروپی سەربازی ڤاگنەر هەرگیز داوای گەرەنتی ئەمنی لێ نەكردوە و دەشڵێت، "ناتوانم بە خەیاڵمدا بێت ڤلادمیر پوتن سەرۆكی ڕوسیا بەرپرسیار بێت لەگیانلەدەستدانی پریگۆژین، چونكە ئەو كەسێكی زۆر ژیر و ئارامە و لەكاتی توڕەبوندا بڕیار نادات".

ئەلێكساندەر لوكاشینكۆ لە یەكەم لێدوانیدا سەبارەت بە كەوتنەخوارەوەی فڕۆكە تایبەتەكەی پریگۆژین رایگەیاندوە، "ناتوانم بڵێم كێ ئەو كارەی ئەنجامداوە، هەروەها ناشتوانم بە خەیاڵمدا بێت سەرۆكی ڕوسیا  بەرپرسیار بێت لەڕوداوەكە، چونكە سەرۆكی ڕوسیا بە هیچ شێوەیەك پەیوەندی بەوەوە نییە، پوتن كەسێكی زۆر ژیر و ئارامە و خاو دەبێتەوە لەكاتی بڕیاردان و بەتوڕەیی بڕیار نادات".

ئەوەشیخستۆتەڕو، فەرماندەی گروپی ڤاگنەر هەرگیز داوای گەرەنتی ئەمنی بۆ خۆی لێم نەكرد، لەئێستاشدا زۆربەی هێزەكانی ڤاگنەر لە بیلاڕوسیا دەمێننەوە".

باسكردنی ئەو گەرەنتیانە لە وەڵامی لێدوانەكانی میخایلۆ پۆدۆلیاك ڕاوێژكاری ئۆفیسی سەرۆكایەتی ئۆكرانیا دێت، كە رایگەیاندبوو،" ڕونە كە فەرمانی تایبەت بۆ كوژرانی پریگۆژین دەرچوە لەو ساتەدا كە گەرەنتی سەیر و سەمەرەی سەرۆكی ئۆكرانیای پەسەند كردوە لە بێلاڕوسیا".

سەرۆكایەتی روسیا ڕەتیكردەوە هیچ تێوەگلانێكی لەو ڕوداوەدا هەبێت یان فەرمانی تیرۆركردنی پریگۆژین لە وەڵامی یاخیبونەكەیدا دەركرابێت.

بڕیار بو پریگۆژین لە بێلاڕوس نیشتەجێ بێت دوای ئەو یاخیبونە شكستخواردوەی كە لە كۆتایی مانگی (حوزەیران/٦)ی ساڵی ڕابردودا سەركردایەتی كرد دژی كرێملین، لە كاتێكدا هێزەكانی ڤاگنەر بژاردەی ئەوەیان پێدرا كە روبكەنە بیلاڕوسیا یان تێكەڵ بە هێزە چەكدارە ئاساییەكانی ڕوسیا بكەن.


PM:08:30:25/08/2023