بهڕێوهبهرایهتی گشتی كهشناسی و بوومەلەرزەی هەرێم سهر به وهزارهتی گواستنهوه و گەیاندن پێشبینییەکانی کەشوهەوای بڵاوکردەوە و رایگهیاند" ئەمڕۆ و سبەی بەگشتی ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرماش بە جێگیری دەمێننەوە".
بەپێی زانیارییەکانی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ بەگشتی ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەکانی گەرما نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ و خێراى با (١٠ – ١٥)کم دەبێت بە ئاراستەی باشوری خۆرئاوا، مەوداى بینین (٨ - ١٠)کم دەبێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە، سبەینێ یەکشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەکانی گەرما بەجێگری دەمێننەوە و خێراى با (١٠ – ١٥)کم دەبێت بە ئاراستەی باکوری خۆرئاوا و مەوداى بینین (٨ - ١٠)کمە.