هاوسەرۆکانی نوێی هەدەپە هەڵبژێردران

ئەمڕۆ لە کۆنگرەی نائاسایی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە)دا سوڵتان ئۆزجان و جیهاد کیرکازاک، وەک هاوسەرۆکی نوێی گشتی هەدەپە هەڵبژێردران.

ئەمرۆ یەکشەممە ٢٧ی ئابی ٢٠٢٣ پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) لە هۆڵی بازرگانی جیهانی ئەنقەرەی پایتەختی وڵاتی تورکیا كۆنگرەی شەشەمی خۆی دەستپێکرد، لە کۆنگرەکەدا هاوسەرۆکانی نوێی هەدەپە هەڵبژێردران. 

هەروەها لە كۆنگرەكه‌دا هەریەک لە سوڵتان ئۆزجان ئەندامی سەركردایەتی هەدەپە، جیهاد كیرکازاک ئەندامی سەركردایەتی یەسەپە، وەک هاوسەرۆكی نوێی هەدەپە هەڵبژێردران. 

پارتی ديموکراتی گەلان (هەدەپە) لە ١٥ی ١٠ی ٢٠١٢ دامەزراوە، بە پارتێکی فەرمی تورکیا خۆی ناساندووە و پارتێکی چەپی سۆسیال دیموکراتە.


PM:03:01:27/08/2023