حاكم شێخ لەتیف: نێچیرڤان بارزانی باشترین وەڵامی دیندار زێباری دایەوە


حاكم شێخ لەتیف، یاساناسی ناسراو رایدەگەیەنێت "پاش كەمتر لە ۲٤ كاتژمێر، سەرۆكی هەڕیمی كودستان وەڵامی رێكخەری پەیوەندیە نێو دەوڵەتیەكانی هەرێمی دایەوە كە وتبووی (دادگاكان لە هەرێم سەربەخۆن و هیچ لایەنێكی ناوخۆ و دەرەكی بۆیان نیە دەست لەكاروباریان وەربدات)".

حاكم شێخ لەتیف، یاساناسی ناسراو رایگەیاندووە "سەرۆكی هەرێم رایگەیاند، دادگاكان لەژێر گوشاری سیاسیدان و دەسەڵاتی دادوەری ڕووبەروری تەحەدیات و كێشەی گەورە دەبیتەوە، ئەوە باشترین وەڵامە لەسەر زاری خۆیانەوە (وشهد شاهد من اهله)، ئەوە جگە لەقسەكانی سەرۆك و ئەندامانی باڵای هەردوو حیزب كە هەریەكەیان چەندینجار وتویانە دادگامان نیە یان دادگامان سووك كردووە و چەندین وتەی تری لەو جۆرە".

ناوبراو روونیكردۆتەوە "دیارە بۆچوون و هەلوێستی من دیارەو لە چەندین بۆنەدا رامگەیاندوە سەبارت بەم پرسە گرنگە بە پیویستم نەزانی دووبارەی بكەمەوە، تەنها وتەكانی خۆیان دەرخەری واقیعەكەن".

پێشتر دیندار زێباری، رێكخەری وەڵامدانەوەی راسپاردە نێودەوڵەتییەكان رایگەیاندبوو "دادگاكان لە هەرێم سەربەخۆن".



PM:04:18:28/08/2023